بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هاوکارانی هانا: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “حەمید گووڵی”، تەمەن ٤٦ ساڵ خەڵکی سنە، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی تاران، بە هۆی لێدانی باتۆم لە سەری لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیران لە نەخۆشخانەی ئەم شارە گیانی لەدەست دا .
ئەم سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، پزیشکی دادوەری پشتڕاستی کردەوە و هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەم هاووڵاتییە کوردەی لە ئەنجامی بەرکەوتنی شتێکی ڕەق بە ناوچەی سەر، کە بووە هۆی خوێنبەربوونی مێشک و شکانی سەری .
ئەم سەرچاوەیە هەروەها زیادی کرد: بڕیارە ئەمشەو تەرمی ئەم هاووڵاتییە بگوازرێتەوە بۆ شاری سنە.
