گیانلەدەستدانی گوماناوی سەربازێکی خەڵکی مەریوان

بە پێی هەوالی گەشتو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ؛ ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی مارسی٢٠٢٣، هاووڵاتییەکی گەنج بە ناوی “جەمشید وەیسی”، ٢٠ ساڵە ، کوڕی تاهیر و خەڵکی ئاوای”هەمجەمنە”ی مەریوان، لەکاتی سەربازیی ئیجباریی لە بنکەی قەڵاجی، بە شێوەیەکی گوماناوی کوژرا.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە زیادی کرد کە ١١ مانگی  سەربازیەکەی بەسەر بردووە بەبێ ئەوەی هیچ نەخۆشییەکی تایبەتی هەبێت.
بەرپرسانی بنکەی کۆماری ئیسلامی کوشتنی ئەم سەربازەیان بە خۆکوژیڕاگەیاند و تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری.

سیستەمی نیزامی لە سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پیاوانی سەروو ١٨ ساڵ ئیجبارییە و ئەگەر کارتی خزمەتی سەربازییان نەبێت ئەوا سوودمەند نابن لە ئاسانکاری و بەڵگەنامە سەرەتاییەکان بۆ هاووڵاتیان، وەک پاسپۆرت، مۆڵەتی بازرگانی، یان کارکردن لە فەرمانگە حکومییەکان و هتد.

بە هۆی دۆخی ئابوری پشێوی و نەبوونی هەلی کار و ئاسایشی کار و هەروەها نزمی ئاستی گەشت و گوزار لە کۆمەڵگا و نەبوونی ئومید بە داهاتوو، زۆرێک لە کێشە  دەروونییەکانی کۆمەڵگا لە یەکتردا تێکەڵ بوون. کە هەموو ڕۆژێک شاهیدی ناڕەزایەتی جەماوەری و نافەرمانی مەدەنی و بەتایبەت کۆتایی هێنان بە ژیان لە کوردستان و شارە جوغرافیایەکانی  تری ئێران دەبین.

RELATED ARTICLES

Most Popular