بەپێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا: هاووڵاتییەک بە ناوی “سەهەند یاری” کوری شاپوور، سەربازی سوپای پاسداران و دانیشتووی دیواندەرە، لە کاتی ئەرکی پاسەوانیدا بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستداوە.
کاربەدەستانی ڕێژیم هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەم هاووڵاتییەیان وەک خنکاندن بە هۆی غازەوە ڕاگەیاند، بەڵام شایەتحاڵان ڕایانگەیاند کە هیچ نیشانەیەکی خنکانیان لەسەر جەستەی نەبینیوە.
لە ئێستادا تەرمی سەهەند یاری بۆ پشکنینی تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی دیواندەرە گواستراوەتەوە.
لە شەش مانگی ڕابردوودا ئەمە دووەم گەنجە کە لە کاتی ئەرکی پاسەوانی لە دیواندەرە بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیانلەدەستدا.
پێویستە لەبیرمان بێت, کە ڕۆژی ٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٢، گەنجێکی دیکە بە ناوی "ئاریان شامحەممەدی" کوڕی ئیبراهیم و خەڵکی دیواندەرە لە کاتی ئەرکی پاسەوانیدا بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیانلەدەستدا.
