بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی”١٤ی مارس ٢٠٢٣، کرێکارێک خەڵکی کامێران بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی کارەوە گیانی لەدەست دا.
هاوکارانی هانا ناوی ئەم هاووڵاتییەیان سالار فەیزی ٤٢ ساڵ و خەڵکی ئاوای ترۆریز خێزاندار و باوکی دوو منداڵ ڕاگەیاندوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سالار فەیزی بە هۆی نەبونی کەرستەی ئیمەنی شوێنی کار لە کاتی کاردا لە نهۆمی سێەمی خانویەکی نیوەکارە کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.
سەرپەرشتی نەکردنی دروست لە لایەن بەرپرسانەوە لە سەر شێوازی کار و دۆخی سەلامەتی کرێکاران و هەروەها نابەرپرسیارێتی خاوەنکارەکان، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنیەتی کارە و ئەم دۆخە وایکردووە ئێران پلەی۱۰۲ لە جیهاندا لە ڕووی ئاسایشی کارەوە، و وڵاتێکی زۆر نائارامە بۆ کرێکاران ببێت.