گیانلەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی ئاوریلی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەکی گەنج بە ناوی “محەممەد ئەمین (هۆجام) ئاشنا”، کوڕی ڕەسووڵ و خەڵکی مەهاباد،وەستای بیناسازی لە بەندەر عەباس،بە هۆی نەبوونی کەرەستەی ئیمەنی شوێنی کار کەوتنە خوارەوە، بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.

سەرپەرشتی نەکردنی دروست لە لایەن دەسەڵاتەوە لە سەر شێوازی کار و دۆخی سەلامەتی کرێکاران و هەروەها نابەرپرسیارێتی خاوەنکارەکان، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنیەتی کارە و ئەم دۆخە وایکردووە ئێران پلەی 102 لە جیهاندا لە ڕووی ئاسایشی کارەوە، و وڵاتێکی  نائارامە بۆ کرێکاران بێت.

RELATED ARTICLES

Most Popular