هانا: ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی مارسی ٢٠٢٣، کرێکارێک بە ناوی حەمید موقیمی خەڵکی ئاوای نەسناری شاری سنە لە کاتی هەڵکەندنی بیرێکدا تووشی ڕووداوێک بوو و ئەم ڕووداوە بووە هۆی گیانلەدەستدانی.
پێویستە ئاماژەی پێبکرێت؛ هەژاری و بێکاری دیاردەی کرێکارانی کۆچبەر لە کوردستان زیادی کردووە و سەرەڕای نەبوونی ئاسایشی کار لە کوردستانی عێراق، کرێکارانی مووچەی کەم سەرقاڵی کاری قورسن و بەهۆی ماندوێتی و نەبوونی ئەمنیەوە، تووشی ڕووداوی لەو شێوەیە دەبن ، و سەرەڕای ئەوەش بیمەی کارەبۆ ئەم کرێکارانە لەبەرچاو ناگیرێت.
