بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی “ئیسماعیل عومرانی” کوڕی حاج محەممەد و خەڵکی سەقز بە هۆی ڕووداوی شوێنی کارەوە گیانی لەدەست دا.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هاوکارانی هانا گەشتوە:ناوبراو لەکاتی کارکردن لە بینایەکی نیوەکارەی سمنان بەهۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کارەوە لە بەرزاییەوە کەوتووەتە خوارەوە و ئەم ڕووداوە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی.
