گیانلەدەستدانی کرێکارێکی کورد لە تاران بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی پێنج شەممە “١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣” کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی “بەختیار فەیزی” خەڵکی ئاوایی “سەرهۆیە”ی سەر بە بەشی کەڵاتەرزانی سنە ، لە کاتی کار کردن لە شەهرەک غەربی تاران بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی گیانی لە دەستداوە .

بەختیار فەیزی خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular