گیانلەدەستدانی کرێکارێکی کورد لە بەندەر خومەینی 

بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، رۆژی دووشەممە ٢٦ی رێبەندانی ١٤٠٠ – (١٤ی فێبرواری ٢٠٢٢)، کرێکارێکی کورد لە کاتی کار کردندا بە هۆی رووداوی شوێنی کار لە بەندەری خومەینی، گیانی لەدەستداوە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "عەبدوڵڵا وەیسی" خەڵکی دیواندەرە راگەیەندراوە. شایانی باسە ناوبراو خێزاندارە و باوکی ٤ منداڵە. 
لە درێژەی ئەم راپۆرتەدا هاتووە، ناوبراو بە هۆی بەرکەوتنی تەزووی بەرق بە ماشێنی بارهەڵگرەوە تووشی ئەم رووداوە بووە و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular