گیانلەدەستدانی کرێکارێکی کارخانەی سیمانی ورمێ بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە “١٧ی گوڵانی ١٤٠٣” کرێکارێک بە ناوی “یوسف شاروێرانی” خەڵکی ئاوایی “دیزەج دۆڵ”ی سەر بە ورمێ ، لە کاتی کار کردن لە مەودای ٨ مەتر بەرزیەوە کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە .

یوسف شاروێرانی تەمەن ٤٦ ساڵ خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular