بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی شەممە “٣ی خەرمانانی ١٤٠٣” کرێکارێکی لاو ، لە کاتی کار کردندا لە ئازەر شار بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەستداوە .
ناسنامەی ئەم کرێکارە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "زانکۆ قادری" خەڵکی بۆکان ، سەلمێنراوە .
شایانی باسە پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و پارێزراو بوونی شوێنی کار ، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەت و پارێزراوی شوێنی کارە و ئەم دۆخەش بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکاران ڕۆژانە بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یا بریندار بن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.
یاساکانی دژە کرێکار و پشیوانی بەرپرسانی حکومەت لە خاوەن کاران بووەتە هۆی ئەوەی کرێکاران مافی هیچ جۆرە ناڕەزایی دەربڕینێکیان سەبارەت بە پێشێلکرانی مافەکانیان و نەبوونی ئاسایشی کار هەبێت .