هانا: بەپێی راپۆرتێک کە بۆ هانا هاتووە، رۆژی سێشەممە ١٢ی رێبەندانی ١٤٠٠ – (١ی فێبرواری ٢٠٢٢)، کرێکارێکی خەڵکی سنە بە هۆی رووداوی شوێنی کار لە شیراز گیانی لەدەستداوە.
ناسنامەی ئەم کرێکارە "بێهزاد سەڵەواتی" تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی "سڵەواتاوا"ی سنە راگەیەندراوە. شایانی باسە ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.