هانا : ڕۆژی شەممە “١٦ی بەفرانباری ١٤٠٢” کرێکارێکی بینا سازی بە ناوی “عرفان باسامی” تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “بێساران” و دانیشتوویی سنە ، بە هۆی نەبوونی کەرەستەی پارێزراو لە شوێنی کار گیانی لەدەستدا .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو لە کاتی کاردا لە بینایەکی ١٢ قات لە شەهرەکی بەهارانی سنە کەوتووتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە .
شایانی باسە پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و ئەمنییەتی شوێنی کار ، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کارە و ئەم بارودۆخە بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکار لە ساڵدا بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یا بریندار بن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.
