گیانلەدەستدانی کرێکارێکی بیناسازی بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی مەی ٢٠٢٣، کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی “محەمەد زاهیر ڕەحمانی پوور مقەدەم”، ٢٩ ساڵە کوڕی ڕەشید،خێزاندار و باوکی منداڵێکی بچووک و دانیشتووی پیرانشار، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییی لە نەخۆشخانەی مەهاباد گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ هانا زیادی کرد؛ محەممەد زاهیر لەکاتی کارکردن لە بینای ساردخانە لەسەر ڕێگای بادین ئاوا بەهۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار کەوتە خوارەوە سەری و بڕبڕەی پشتی بە سەختی بریندار بوو،کە بە هۆی سەختی برینەکەی بۆ نەخۆشخانەی مەهاباد گواسترابووەوە.

پێویستە ئاماژەی پێبکرێت؛ لە ڕووی ئاسایشی کارەوە ئێران لە پلەی ١٠٢ لە جیهاندایە، لە ئێران کرێکاران بە مووچەیەکی کەم خەریکی کاری قورسن و لەم کارەشدا ماندوێتی و نەبوونی ئەمنیەتی دەبێتە هۆی ڕووداوی لەو جۆرە و سەرەڕای ئەوەش بیمەی کار بۆ کرێکاران لەبەرچاو ناگیرێت.

RELATED ARTICLES

Most Popular