گیانلەدەستدانی ٢ کرێکار بە هۆی رووداوی شوێنی کار 

هانا: ئەمڕۆ یەکشەممە  ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٠ – (٦ی ژوئەنی ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد کاتی کار کردن بە جەڕوسەوقیل لە گوندی “قەڵە ڕەشە” لە ناوچەی سەردەست، کارەبا گرتوویە و بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستداوە. ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە “دانیال ئیبراهیمی” و خەڵکی سەردەشت راگەیەندراوە. 

 

هەروەها کرێکارێکی دیکە بە ناوی "عوسمان دیدار" تەمەن ٣٧ ساڵ کە چەند رۆژ لەوە پێش رامانگەیاندبوو بە هۆی ئەوەی لە بەرزاییەوە کەتووەتە خوار بریندار ببوو، بەداخەوە رۆژی شەممە ١٥ی جۆزەردانی ١٤٠٠- (٥ی ژوئەنی ٢٠٢١) لە نەخۆشخانەی سەقز بە هۆی کاری بوونی برینەکانی گیانی لەدەستداوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular