بە پێی ڕاپۆرتی گەشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : چەند ڕۆژێک لەمەوبەر وەستاکارێک بە ناوی “محەممەد رەهنمون” کوڕی مەحمود و خەڵکی بۆکان ، لە کاتی بە کارهێنانی بەرزکەرەوەی بینایەک کارەبا گرتوویەتی و ڕۆژی یەکشەممە “٤ی خەرمانانی ١٤٠٣” بە هۆی قورسی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی بۆکان گیانی لە دەستداوە .
محەممەد رەهنمون خێزاندار ، باوکی دوو منداڵ و یەکێک لە وەستا کارە بەئەزمونەکانی شاری بۆکان بوو .
شایانی باسە ڕۆژی سێشەممە ٣ی خەرمانانی ١٤٠٣ کرێکارێکی لاو بە ناوی زانکۆ قادری" خەڵکی بۆکان لە کاتی کارکردن لە ئازەرشار بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەستدابوو .