گیانلەدەستدانی وستایەکی ئاڵماتوربەن بەهۆی ڕووداوی شوێنی کار

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی شەممە ٢٤ی ژوئن ٢٠٢٣، وەستایەکی ئاڵماتۆربەن بە ناوی “ئەمیر کەدخۆدا شێره”، کوڕی محەممەد خێزاندار و باوکی منداڵێکی بچووک و دانیشتووی بوکان، بەهۆی ڕووداوی شوێنی کار لە نەخۆشخانەی قولی پوری ئەم شارە گیانیلەدەستدا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەکاتی کارکردن لە شوێنی کارەکەی، بەهۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار، کەوتە خوارەوە و بە سەختی بریندار دەبێت.

RELATED ARTICLES

Most Popular