گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەک بە هۆی سەختی برینەکەیەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: هاووڵاتییەکی ٢٣ ساڵە بە ناوی “ئەمیر مێهدی حەسەنی” خەڵکی قوچانی, خوراسانی شوماڵی، لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی شاری قوچان لە کۆتایی مانگی شەهریوەر کە لەلایان هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئاگری تێ بەردرابوو, بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.

بە وتەی ئەم سەرچاوەیە,ناوبراو دوایی دوو هەفتە لە نەخۆشخانەی ئەم شارە,لە هەمو خزمەتێکی پزیشکی بێ بەشکراوە.

پێویستە بگوترێ بە هۆی گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکان لەسەر بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە، بێدەنگ بوون لە هەر گفتوگۆیەک لەگەڵ میدیاکان وڕێورەسمی بە خاکسپەردنی.

RELATED ARTICLES

Most Popular