گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەک بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانەوە

هانا، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی”مەسعوود دەولەت شا”٣٨ ساڵە کوڕی نەزەرعەلی خەڵکی خوڕەم ئاوا و دانیشتووی تاران، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە”۲۸ی نڤەمبڕی٢٠٢٢”لە سەعادەت ئاوای تاران، لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە تەقەی لە دڵی کرا، شۆش و گورچیلەکەی زیانی پێگەیشت و لە کۆمادا بوو، ڕۆژی”دووشەممە”۲۹ی نڤامبڕی٢٠٢٢” لە نەخۆشخانەی ئاتییە لە تاران گیانی لەدەستدا.

شایانی باسە هێزەکانی حکومەت بە بێدەنگی هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ناوبراوکردووە کە بێدەنگ بن لە بەرابەر ئەم کردوە نامروڤانەی حکومەت.

RELATED ARTICLES

Most Popular