هانا: رۆژی سێشەممە ٢٦ی رێبەندانی ١٤٠٠ – (١٥ی فێبرواری ٢٠٢٢)، دوو کۆڵبەر بە هۆی گازی مۆنۆکسیدی کەربون گیانیان لەدەستداوە. ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردانە “چیاکۆ تاهیری نیا” و “فەردین پەناهی” تەمەن ٢٤ و ٢٥ سال و خەڵکی ئاوایی “دەڵەمەرز” لە هەورامان و سەر بە سەوڵاوا راگەیەندراوە.
بەپێی ئەو راپۆرتانەی هاتوون، ئەم دوو شارۆمەندە لە پاوە و سنوورەکانی ئەو شارە خەریکی کۆڵبەری بوون و ماڵێکیان بە کرێ گرتووە. شەو لە کاتی خەودا لەو ماڵە تووشی ئەم رووداوە دڵتەزێنە بوون و بەداخەوە هەرکیان گیانیان لەدەستداوە.
