گیانلەدەستدانی دوو کرێکار بە هۆی روودای شوێنی کار 

هانا: رۆژی چوارشەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٠ – (٢٨ی ژولای ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد کە بە مەبەستی کرێکاری چووبووە هەرێمی کوردستانی عێڕاق، لە شارۆچکەی “تەوێڵە” لە پارێزگای هەڵەبجە، بە هۆی رووداوی شوێنی کارەوە گیانی لەدەستداوە. 

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "نەوزاد ئەداک" خەڵکی ئاوایی "ژیوار" لە ناوچەی هەورامان سەر بە مەریوان راگەیەندراوە. 
بەپێی ئەو راپۆرتانەی بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاتوون، ناوبراو لە کاتی کار کردندا بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەستداوە. 

هەروەها بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی بڵاوبوونەوە، حەوتووی رابردوو تازەلاوێکی ١٧ ساڵان کە کرێکاری دەکرد لە کاتی کار کردندا بە هۆی رووداوی شوێنی کارەوە گیانی لەدەستداوە. 
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "عومران ئەداک" تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "ژیوار" راگەیەندراوە. بەداخەوە ناوبراویش بە هۆی ئەوەی لە کاتی کار کردندا لە بەرزاییەوە بەربۆتەوە، گیانی لەدەستداوە. 

بێکاری و هەژاری بارودۆخێکی خوڵقاندووە رۆژ بە دوای رۆژدا دیاردەی کرێکارانی کۆچەر روو لە زیاد بوونە و ەسەرەڕای نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار لە کوردستانی عێڕاق، ئەم کرێکارانە ناچارن بە هەقدەستێکی کەمەوە شان وەبەر کاری سەخت و تاقەت پڕووکێن بدەن. ئاکامی ئەم کارە سەخت و دژوارانە و هەروەها نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار، دەبێتە هۆی خوڵقانی رووداوی دڵتەزێنی لەم چەشنە و سەرەڕای ئەمەش هیچ بیمەیەک ئەم کرێکارانە ناگرێتەوە و لە مافی هەموو بیمەیەک بێبەشن. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular