بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : رۆژی سێشەممە “٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣” کرێکارێک بە ناوی “ئیبراهیم پورسۆفی” خێزاندار باوکی منداڵێک و خەڵکی سەقز ، لە کاتی کار لە شەهرەک سەنعەتی بە هۆی خنکان لە نێو چای ئاو گیانی لە دەستداوە .
هەروەها لە هەمان ڕۆژ کرێکارێکی دیکە بە ناوی "مەحمود فەتاحی" خێزندار باوکی چوار منداڵ و خەڵکی سەقز ، لە کاتی کارکردن لە شاری دیواندەرە بە هۆی بەربوونەوە لە داربەست گیانی لە دەستداوە .
شایانی باسە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو سێ کرێکار بە هۆی ڕووداوی کار گیانیان لە دەستداوە .