گیانلەدەستدانی دوو خوێندکار بەهۆی دەستڕانەگەیشتن بە خزمەتگوزاری خوێندنگە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا؛ ڕۆژی چوارشەممە”١٠ی مەی ٢٠٢٣، دوو منداڵ بە ناوەکانی “بێهزاد وەلیلو” کوڕی عەبدوڵڵا و “پەیمان وەلیلو” کوڕی عەلی و خەڵکی ئاوای “پەنجەرلو” لە خوێندکارانی بەشەناوخۆیی “دیم قشڵاق” بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان لەسەر جادەی بۆرالانی، ماکۆ گیانی لەدەستدا و چەند خوێندکارێکی دیکەش برینداربوون.

لەم ڕووداوەدا هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "عەبدوڵڵا وەلیلو" خەڵکی هەمان ئاوای گیانی لەدەستدا.
بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری خوێندنگەکانەوە، خوێندکاران ناچارن ئۆتۆمبێل و پاسی ناوخۆیی بەکاربهێنن بۆ ئەوەی بگەنە قوتابخانەکانیان.

دەستڕاگەیشتن بە خوێندنگەکان لە ناوچەکانی کوردستان ئەوەیە کە بەپێی مادەی ٢٦ی جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ، پێویستە خوێندن بێ بەرامبەر بۆ هەمووان دابین بکرێت، لانیکەم لە ئاستی سەرەتایی و بنەڕەتیدا.
هەروەها لە بڕگەی ٢٧ی هەمان بەیاننامەدا ئاماژەی پێکراوە، ئەبێت خوێندنی سەرەتایی ناچاری بێت و دەستڕاگەیشتن بە خوێندنی باڵا بە یەکسانی بۆ هەموو مرۆڤەکان و لەسەر بنەمای شایستەیی تاکەکەسی ئەنجام بدرێت.

RELATED ARTICLES

Most Popular