بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەشتووە؛ ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٨ی مارسی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەکی ٦٠ ساڵە بە ناوی “سەید تەها سەعدی” کوڕی سەید رشید و خەڵکی ئاوایی “خنخنە”ی نەغەدە بە هۆی گیرانی لە گەراجی تراکتۆر گیانی لەدەست دا .
ئەم هاوڵاتیە لە یەکێک لە باخەکانی دەوروبەری گوندی خنخنە خەریکی کاری کشتوکاڵ بووە.
پێویستە ئەوەمان لەبیربێت, کە نەبوونی کەرەستەی ئییمەنی لە ژینگەی کار و گرنگی نەدانی خاوەنکارەکان بە سەلامەتی کرێکاران لە ئێران و کوردستان ساڵانە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی شارۆمەندان .