گیانلەدەستدانی ئاوا کچە منداڵی تەمەن 4 ساڵ بە هۆی لێدان و ئەشکەنجەدانی لە لایەن زڕدایکیەوە

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە “٣ بەفرانباری ١٤٠٢” کچە مندانی تەمەن ٤ ساڵ بە ناوی “ئاوا قەهرەمانی” کچی عومەر و مینا حسێن زادە و خەڵکی ناوچەی کوتول خۆی و دانیشتووی ئاوایی گوێک تەپە جداندجەد سەر بە تاناکارای ورمێ ، کە لە لایەن زڕدایکیەوە لێدرابوو و ئەشکەنجەدرابوو پاش ١١ رۆژ مانەوە لە بەشی ئای سی یو (چاوەدێری چڕی) نەخۆشخانەی موتەهەری ورمێ ، بە هۆی خوێنبەربوونی مێشکەوە چەن چرکەیەک لەمەوبەر گیانی لەدەستدا .

پێویستە تێبینی بکرێت سدێقە قوربانی زڕدایکی ئاوا لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ ڕاگوێزراوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular