بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: دادگای ئینقلابی سنە بۆ بنەماڵەی گیانبەختکردو “پەیمان مەنبەری” کە ڕۆژی شەممە “٨ی ئوکتۆبڕی٢٠٢٢” لە کاتی بەرخۆدانی جەماوەری لە شاری سنە بە هۆی تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەست دا , گوشاریان خستووەتە سەریان کە ئەبێت لە دادگا سکاڵا لە سەر حزبە کوردستانییەکان تۆمار بکەن.
ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد: دادگای ئینقلاب ڕۆژانە لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی و ناردنی نامە گوشاری خستۆتە سەر بنەماڵەی مەنبەری، بەڵام تا ئێستا ئەم بنەماڵەیە ئامادە نەبوون ئەم داوایەی دامودەزگا ئەمنییەکان لە ڕێگەی دادگای ئینقلابەوە قبوڵ بکەن .
