پە پێی ئەو هەواڵانەی بە ناوەندی تۆڕی نیونەتەوەیی مافی مرۆڤی کوردسانی ئێران گەیشتون،دوای نزیك بە مانگێك بێ خەبەری لە چارەنووسی عەزیمە ناسری هاووڵاتی خەڵکی شاری بوکان، سەرەنجام ڕۆژی چوار شەممە ١۵ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی، پاش لێپرسینەوە لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە، گواسترایەوە بۆ بەشی ژنانی زیندانی ورمێ.
شایانی باسە کە ناوبراو ماوەی ٣٠ ڕۆژی ڕابردوو، لە بەندی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداراندا بووە و هەموو ئەو ماوەیە مافی چاو پێکەوتنی لە گەڵ بنەماڵە و کەس و کاری نەبووە، هەر بە پێی ئەو زانیاریانەی بە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ گەیشتوون، ناوبراو مافی کەڵك وەرگرتن لە پارێزەری لێ زەوت کراوە.
لە ماوەی یەك مانگی ڕابردوودا لە چوار پارێزگای کورد نشینی ئێراندا زیاتر لە ١٢٠ هاووڵاتی کرد لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەست بەسەر کراون و تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.
ئاماری سەرەوە لە لایەن هەڵسووڕاوانی مافی مرۆڤەوە پشتڕاست کراوەتەوە.