گواستنەوەی ٣ شارۆمەندی کورد بۆ بەندیخانەی ورمێ 

سێ شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی “سیاوەش عەینی” مامۆستای خوێندنگە، “کەیوان ئەندار” خەڵکی مهاباد و “بەهمەن یۆسفزادە” خەڵکی “ڕەبەت” کە پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حزبە کوردییەکان دەسبەسەر کرابوون گواستراونەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ. 

"سیاوەش عەینی" و "کەیوان ئەندار" پێشتر لە گرتووخانەی مهاباد دەسبەسەر کرابوون و "بەهمەن یۆسفزادە"ش پێشتر لە گرتووخانەی سپا لە ورمێ دەسبەسەر کرابوو و رێکەوتی ٧ی رەشەممە رەوانەی بەندیخانەی ورمێ کرا. 

 

RELATED ARTICLES

Most Popular