گواستنەوەی مورتەزا سەیدی بۆ بەندیخانەی ئێڤین 

هانا: رۆژی یەکشەممە ٤ی گوڵانی ١٤٠١ – (٢٤ی ئاپریلی ٢٠٢٢)، “مورتەزا سەیدی” دوای تێپەڕبوونی ١٠ رۆژ لە بێ هەواڵ بوونی، لە پێوەندییەکی تەلەفونیدا رایگەیاندووە، رەوانەی بەندیخانەی ئێڤین کراوە. بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو وێڕای ئەوەی تەندروستی خۆی پشتڕاست کردووەتەوە، رایگەیاندووە جارێ بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئێڤین دەستبەسەرە. 

"مورتەزا سەیدی" چالاکی کرێکاری و خەڵکی کامێران و نیشتەجێی تارانە. ناوبراو رۆژی هەینی ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠١ – (١٥ی ئاپڕیلی ٢٠٢٢)، لە ماڵەکەی خۆی لە تاران دوای پشکنینی ماڵەکەی لەلایەن هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو. 

RELATED ARTICLES

Most Popular