هانا: رۆژی یەکشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٠ – (٢٠ی ژوئەنی ٢٠٢١)، “مزەفەر حەکیمی” خەڵکی ورمێ دوای تەواو بوونی پڕۆسەی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوێزراوەتەوە.
ئەم شارۆمەندە کوردە رێکەتی ٢٣ی جۆزەردان – ١٣ی ژوئەنی ٢٠٢١، بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حزبە کوردییەکانی نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرابوو.
بەندەکانی ١٩ و ٢٠ی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ (کە وڵاتی ئێرانیش واژۆی کردووە) سەبارەت بە ماف و ئازادییە دێموکراتییەکان مرۆڤ لە کۆمەڵگاکاندا بەم جۆرەی خوارەوە دەدوێ.
بەندی ١٩- هەر تاکێکی کۆمەڵگا مافی ئازادی بیروڕا و دەربڕینی ئازادانەی بیروڕای خۆی هەیە و ئەم مافەش پێویستی بەمەیە هیچ کەس لەبەر ئەوەی بیروبۆچوونێکی هەیە نەترسێ و لە وەدیهێنان و وەرگرتن و بڵاوکردنەوەی زانیاری و بیروبۆچووندا نیگەران نەبێ و ئازادانە و بێ ترس و بێ لەبەرچاوگرتنی تێبینییە سنووردارەکان دەستی بە هەموو ئامرازێکی گونجاو بۆ دەربڕینی بیروڕای خۆی و بڵاوکردنەوەی رابگا.
بەندی ٢٠- هەر کەسێک مافی ئەوەی هەیە ئازادانە ئەنجومەن و کۆڕ ۆ کۆبوونەوە و رێکخراو و کۆمەڵەی ئاشتیخوازانە پێکبێنێ.