هانا: بەگوێرەی راپۆرتێک کە “ئاسۆ نێوز” بڵاوی کردۆتەوە، رۆژی پێنجشەممە ٤ی خرمانانی ١٤٠٠ – (٢٦ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، عەزیمە ناسری چالاکی مەدەنی خەڵکی بۆکان، دوای مانگێک دەستبەسەرکرانی لە گرتووخانەی سپا لە ورمێ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراوەتەوە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە رێکەوتی ٢٠ی بەفرانباری ئەمساڵ هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران هەڵیانکوتابووە سەر ماڵی ناوبراو و خۆی هاوسەرەکەی بە ناوی "جەلال ئەمینی" بە بێ هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی قۆڵبەست کردبوو و بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای بۆکان رەوانە کرابوون.
شایانی باسە دواتر بە "عەزیمە ناسری"یان راگەیاندبوو بە تۆمەتی هەڕەشە بۆ ئەمنییەت و ئاسایشی نەتەوەیی و پێوەندی لەگەڵ یەکێک لە حزبەکانی کوردستان دەستبەسەر کراوە و دوای دوو مانگ بەندکران بە دانانی بارمتە بۆ ماوەیەکی کاتی ئازادیان کردبوو. بەڵام پاشان رۆژی سێشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٠ دیسانەوە لەلایەن ئیتلاعاتی سپای بۆکان قۆڵبەست و رەوانەی گرتووخانەی سپا لە ورمێ کرابوو.
