گواستنەوەی شارۆمەندێکی کورد بۆ بەندیخانەی ورمێ 

هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، شارۆمەندێکی کورد بۆ بەندیخانەی ورمێ گواستراوەتەوە. 

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "ئەحەد نەجار" خەڵکی ئاوایی "دلوەر دەربەند" لە ناوچەی ورمێ راگەیەندراوە. 
بەپێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوون، ناوبراو ٢ی خرمانانی ئەمساڵ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردەکانی نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئێران، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپاوە، لە گوندەکەی خۆیان دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئەمنییەتی پاداگانی "رژان"ی ورمێ گوازرابۆوە. ئەم شارۆمەندە کوردە پاش دوو حەوتوو بۆ قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گوازرابۆوە و دواتر دوێنێ رۆژی سێشەممە ٦ی رەزبەر – ٢٨ی سپتەمبری ٢٠٢١ گواستراوەتەوە بۆ ئاسایشگەی ٣ی ئەو بەندیخانەیە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular