گواستنەوەی سیاوەش بامداد بۆ بەندیخانەی سنە 

هانا: سیاوەش بامداد چالاکی مەدەنی خەڵکی گوندی “نێ” لە ناوچەی مەریوان کە چەند رۆژ لەوە پێش دەسبەسەرکرابوو، بۆ بەندیخانەی سنە گوازراوەتەوە. 

لە راپۆرتێکدا کە هاتووە راگەیەندراوە، دادگا داوای بڕی ٣٥٠ میلیۆن تمەن بارمتە لە بنەماڵەکەی دەکا بۆ ئەوەی سیاوەش بامداد بە شێوەی کاتی ئازاد بکەن. 
ئەم شارۆمەندە کوردە بەندکراوە، بە تۆمەتی بەشداری لە رێوڕەسمی نەورۆز گیراوە و پێشتریش بە تۆمەتی ئەندامەتی لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دەسبەسەر کرابوو و هەر ئێستا بڕی ٣٥٠ میلیۆن تمەنی دیکەی وەک بارمتە لە بەرامبەر سزاکەی پێشوویدا لە لایەن دادگاوە دەستی بەسەردا گیراوە. 
جێی ئاماژەیە بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئامادە کردنی ئەم بەڵگە و بارمتەیەی دادگا داوای دەکا گرفت و کێشەیان هەیە. 
شایانی باسە ئەندامەتی لە حزب و رێکخراوە سیاسی و مەدەنییەکان و بەشداری لە رێوڕسمی نەورۆز و دەربڕینی شادی و خۆشی لە سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤە.  
 

RELATED ARTICLES

Most Popular