گواستنەوەی دکتۆر ناسر هێمەتی بۆ زیندانی دەستیگردی ئەسفەهان بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی

هاوکارانی هانا لەئیلام ڕایانگەیاند کە ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ئوتی ٢٠٢١ دوابەدوای بانگکردنێک بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکانی دادگای شۆڕشی ئەسفەهان دکتۆر ناسر هێمەتی خەڵکی ئابدانانی ئیلام و دانیشتووی شاری ئیسفەهان، پسپۆڕی دەروونی و نووسەر و وەرگێڕ و شاعیر و چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەستگیرکرا و گواستراوە بۆ زیندانی دەستیگردی ئەسفەهان.

بەپێی کەناڵی تەلگرامی ناسر هێمەتی و هەروەها ئەوەی لە بلاگ و تویتەر نوسیویەتی، کەسێکی  ڕەخنەگر بوو کە بە ناسنامەی ڕاستەقینەوە ڕەخنەی لە سیاسەت و کۆمەڵگا گرت
لەگەڵ ئەوەشدا حکومەت و سیستمی ئەمنی ئەو جۆرە ڕەخنەانەیان بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی و سوکایەتیکردن بە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی زانیوە و بە تاوانباری لە زینداندا پێناسەیان کردووە و بە پێی ئەو بەڵگەنامەیەی کە نێردراوە سزای سێ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپاند. 

دکتۆر هێمەتی لە کارو  پیشەیی پزیشکیدا مامەڵەی لەگەڵ گروپە کۆمەڵایەتییە لاوازەکان کرد و ئەزموونێکی بەنرخی هەبوو لە مامەڵەکردن لەگەڵ کێشە کۆمەڵایەتییەکانی ژنان و منداڵان و چین و توێژە لاوازەکانی ناو کۆمەڵگا بو.  چەندین وتار و نووسینی لەسەر خۆکوشتن و ئالوودەبوون و ناڕێکی دەروونی بڵاوکردۆتەوە

RELATED ARTICLES

Most Popular