گواستنەوەی دوو ژنی کورد لە بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ورمێ بۆ بەندی گشتی 

هانا: لە رۆژەکانی رابردوودا ٢ ژنی کوردی خەڵکی پیرانشار کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی ئەوەی دەستیان لە کوشتنی پاسدار “عوسمان حاجی حسێنی”دا بووە دەستبەسەر کرابوون، دوای ١٤ رۆژ مانەوەیان لە بەندی قەرەنتینە بۆ بەندی گشتی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ راگوێزران. 

"گوڵاڵە مرادی" تەمەن ٤٧ ساڵ و "سەفیە مامووشی" تەمەن ٤٨ ساڵ رۆژەکانی ١٧ و ٢١ی ئاوریلی ٢٠٢١ لەلاەین هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پیرانشارەوە دەستبەسەر کرابوون. شایانی باسە "سەفیە مامووشی" هاوسەری "عوسمان حاجی حسێنی" یە و "گوڵاڵە مرادی" دایکی زاوای "عوسمان حاجی حسێنێ"یە و لە ماوەی دەستبەسەربوونیاندا ئەشکەنجە و ئازاری زۆریان داون. 
هەروەها "تاهیر بەزازی" تەمەن ٢١ ساڵ و زاوای "عوسمان حاجی حسێنی" و "مەتین بەزازی" تەمەن ١٤ ساڵ و برای تاهیر بەزازی، دەستبەسەر کرابوون بەڵام دوای ماوەیەک ئازاد کران. 
جێگای ئاماژەیە کاتی خۆی گوروپی "هەڵۆکانی زاگڕۆس" بەرپرسایەتی کوشتنی "عوسمان حاجی حسێنی" وەئەستۆ گرت. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular