گرتن و ئەشکەنجەی کچێکی شاعیری مەریوانی لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی رژیمەوە 

بە پێی راپۆرتێک کە ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ١٩ی رێبەندانی ١٣٩٩ بەرامبەر ٧ی فێبرواری ٢٠٢١ بە تۆڕی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران گەیشتووە  کچە شاعیر و چیرۆک نووسی تازەلاوی مەریوانی “ئارەزوو مستەفایی” ناسراو بە “هەنسک” کە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی رژیمەوە دەستبەسەر کرابوو، دوای ئەشکەنجە و ئازاری زۆر پاش وەرگرتنی بەڵێننامە ئازادیان کردووە. 

ئارەزوو مستەفایی (هەنسک) شاعیرە و خەڵکی مەریوانە و بە هۆی نووسینی شیعرگەلێک لە سەر کوردستان و بەشداری لە بەرنامەی تلویزیۆنیدا، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٦ی رێبەندانی ٩٩ دەستبەسەر کراوە و دوای ٣ رۆژ ئەشکەنجە و ئازار  ئەمڕۆ ١٩ی رێبەندان ئازاد کراوە. سەرچاوەکانی ئاگادار، لەم بارەوە رایانگەیاندووە ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەر کردنیدا رووبەڕووی تووندوتیژی بووتەوە و ئاسەواری ئەشکەنجەی بە لەشەوە ماوە. 
شایانی باسە مەئمورانی ئەمنییەتی لە مەریوان لە رۆژانی رابردوودا دەیان کەس لە شارۆمەندانی ئەو شارەیان گرتووە و لێپێچینەوەیان لەگەڵ کردوون و ئازاریان داون. وەک نموونە دەکرێ ئاماژە بە "مەنسوور وەلیپوور" بکەین کە یەکێکی ترە لە دەستبەسەرکراوەکان و ئازار و ئەشکەنجەی زۆر دراوە.  

RELATED ARTICLES

Most Popular