کەرەج: “فەرەیدون زاکری نەسەب” مانی لە خواردن گرت 

هانا: رۆژی پێنجشەممە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (٣٠ی ژوئەنی ٢٠٢٢)، “فەرەیدون زاکری نەسەب” خەڵکی سەرپێڵی زەهاب و کارناسی باڵای بواری بەڕێوەبەری و یەکێک لە راهێنەرانی کۆنگفۆ لە پارێزگای کرماشان و بەندکراو لە بەندیخانی رەجایی شاری کەرج، مانی لە خواردن گرتووە. 

شایانی باسە ناوبراو بە دوای ئەوەی دادستانی تاران سووکایەتی بە بەندکراوە سوننەکانی ئەو بەندیخانەیە کردووە و هەروەها بۆ ناڕەزایەتی بە پڕۆسەی لێکۆڵینەوە لە پەروەندەکەی مانی لە خواردن گرتووە. 
جێگای وەبیرهێنانەوەیە فەرەیدون زاکری نەسەب ساڵی ١٣٩٦ دەستبەسەر و سەرەتا بە تۆمەتی "ئەفسادی فی لئەرز" سزای سێدارەی بەسەردا سەپا. پاشان ئەم سزایە لە لایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە رەت کرایەوە و ئێستا بە تۆمەتی جێگری محاڕبە خەریکی لێکۆڵینەوە لە پەروەندەی ناوبراون. 

RELATED ARTICLES

Most Popular