هانا: رۆژی دووشەممە ١٩ی رەزبەری ١٤٠٠ – (١١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، سزای سێدارەی شارۆمەندێکی کورد لە بەندیخانەی “قزڵحەسار”ی کەرەج بەڕێوەچوو.
هاوکارانی هانا رایانگەیاند، ناسنامەی ئەم شارۆمەندە "مەنووچێهرکازمی" تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "ورمەڵە" و دانیشتووی "هەرسین"ە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو بە تۆمەتی کوشتنی شارۆمەندێک بە ناوی "مەجید نەدری" لە ساڵی ١٣٩٤ دەستبەسەر کراوە و لەلایەن دەزگای قەزاییەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە. هەر وەک لە سەرەوە هاتووە، رۆژی دووشەممە ١٩ی رەزبەر لە بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج سزاکەی جێبەجێ کراوە.
