کۆڵبەرێک بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی سەر سنووری مەریوان گیانی لەدەستدا

هەردەم گیانی کۆڵبەران لە مەترسی دایە!

رۆژی ٤شەممە رێکەوتی ٢٢ی رێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی بەرامبەر بە ١٠ی فێورییەی ٢٠٢١ی زایینی کۆڵبەرێک بە ناوی "ئارام جاتەن" دانیشتووی ئاوایی "کانی سانان"ی سەر بە شاری مەریوان بەدوای بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی سەر سنووری مەریوان گیانی لەدەستدا.

هەواڵنێری تۆڕی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی کوردستان لەم‌بوارەیەوە رایگەیاندووە: ئەم رووداوە لە بەرزاییەکانی سەر سنووری مەریوان بە ناوی "تەتە" روویداوە.

"ئارام جاتەن" تەمەن ٤٠ ساڵ باوکی منداڵێکە و سەبارەت بە دژواریی ئابووری و بێکاری بە مەبەستی دابین‌کردنی بژێویی بنەماڵەکەی، لە رووی ناچارییەوە رووی لە کۆڵبەری کردبوو.

 

 

RELATED ARTICLES

Most Popular