لە ١ مانگی رابردوودا لانیکەم ١٥ کۆڵبەر بریندار یان گیانیان لەدەستداوە!
رۆژی ٤شەممە رێکەوتی ٢٩ی رێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی بەرامبەر بە ١٧ی فێورییەی ٢٠٢١ی زایینی کۆڵبەڕێکی کورد بە ناوی "شەهرام قادری" خەڵکی گووندی "وشتەپە"ی سەر بە شاری بۆکان کە لە چیاکانی بانە کۆڵبەری دەکرد، بەهۆی ئاسێبوون لەناو بەفر و سەرمادا گیانی لە دەستدا.
سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە "شەهرام قادری" لەڕووی هەژاری و بێکارییەوە ناچار بووە بۆ بەڕێوبردنی بژیوی ژیانی خۆی لە چیاکانی سنووری بانەدا روو بکاتە کۆڵبەری.
پێویست بە ئاماژەکردنە سەرچاوەکانی هەواڵ لە رۆژهەڵاتی کوردستان باس لەوە دەکەن تەنانەت لەماوەی ١ مانگی رابردوودا زیاتر لە ١٥ کۆڵبەری کورد بریندار یان گیانیان لەدەستداوە. زۆربەی ئەم کۆڵبەرانە کە گیانیان لەدەستداوە، سەبارەت بە تەقەی راستەوخۆیی هێزەکانی سەرسنووری کۆماری ئیسلامی ئێران بووە.