کۆڵبەرێکی کورد بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری هەورامان کەمئەندام بوو

ڕۆژی شەممە ١٥ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “عەباس ئیبراهیمی” تەمەن ٢٨ ساڵ، لە ئەنجامی تەقینەوەی مین لە سنووری هەورامان، بریندار و بەشێک لە لاقی چەپی لەدەست داوە.

ئەو کۆلبەرە کوردە لە کاتی کۆڵبەری تووشی ئەو ڕووداوە بووە و لە ناوەندە دەرمانییەکان چارەسەریی پزیشکی بۆ کراوە.

عەباس ئیبراهیمی باوکی دوو منداڵی تەمەن ٦ ساڵ و ٤ مانگەیە.

ئەو کۆلبەرە لاوە ماوەی ١٥ ساڵە کۆڵبەری دەکات.

RELATED ARTICLES

Most Popular