کۆمیسیاری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سێدارەدانی چوار زیندانی کوردی لە ئێران مەحکوم کرد

هانا : ڕۆژی هەینی “٨ی بەفرانباری ١٤٠٢” بەرێز واڵکەر تورک وێڕای بەداخەوە بوونی بۆ پڕۆسەی دڵتەزێن و نایاسایی لێپرسینەوە و دادگاییەکان، خوازیاری ڕاگرتنی دەستبەجێی جێبەجێ کردنی سزای سێدارە و نەهێشتنی کەڵک وەرگرتن لە سزای سێدارە بە شێوەی فەرمی بوو.

پێشتر لە هەمان ڕۆژدا رژێمی ئێران "وەفا هەنارە ، ئارام عومەری ، رەحمان پرهازو و نەسیم نەمازی" کە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری موساد سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرابوو ، لە سێدارەدا .

RELATED ARTICLES

Most Popular