هانا: بەپێی راپۆرتێک کە هاوکارانمان لە سویسەوە رەوانەیان کردووە، رۆژی دووشەممە ٢ی رەشەممەی ١٤٠٠ – (٢١ی فێبرواری ٢٠٢٢)، ژمارەیەک لە شارۆمەندانی کوردی نیشتەجێی وڵاتی سویس بە بۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایک و دەستبەسەرکرانی مامۆستایانی زمانی کوردی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە، لە بەر دەرکی بنکەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ کۆبوونەوە.
ئەم گردبوونەوەیە ماوەی ٢ کاتژمێری خایاند و بە بەشداری ژمارەیەک لە نوێنەران و ئەندام پاڕلمانی سویس و نوێنەری ژمارەیەک رێکخراوی مافی مرۆڤی بەڕێوەچوو.
شایانی باسە، "فازڵ وەلیان" نوێنەری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا پەیامی ئەم رێکخراوەی بە بۆنەی ٢ی رەشەممە رۆژی جیهانی زمانی دایک پێشکەش کرد.