هانا: رۆژی سێشەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (١٢ی ژولای ٢٠٢٢)، خانەنشینانی مخابراتی پارێزگای کرماشان لە بەر بینای ئیدارەی گشتی مخابرات لە کرماشان کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەشداربووانی ناڕازی بە هەڵگرتنی پلاکارد و دانی دروشم خوازیاری بەڕێوەچوونی بێ کەموکووڕی ئایینامەی حقوقی و دامەزراندنی ساڵی ١٣٨٩ و جێبەجێ کرانی هەموو خاڵەکانی ڕەچاوکراو بە پێی ئەو ئایینامەیە بۆ ئاسایشی خانەنشینان بوون.
خانەنیشنیانی مخابەرات لە شارە جۆاراوجۆرەکانی ئێران گەلێک جار کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە بردووە و خوازیاری جێبەجێ کرانی ئایینامەی حقوقی و دامەزراندنی ساڵی ١٣٨٩ بوون. بەڵام بەرپرسانی حکومەت وەڵامی داواکارییەکەیان نەداونەوە و خۆیان لێ گێل کردوون.