کچێکی لاو لە مەهاباد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی شەممە “١٠ی خەرمانانی ١٤٠٣”کچێکی لاوی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “هانیە مرسلی” کچی کورش بە هۆی کێشەی خێزانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە .

بە هۆی دۆخی خراپی ئابوری و نەبوونی کار و نزم بوونی ئاستی خۆشگوزەرانی کۆمەڵگا و نەبوونی هیوا بۆ داهاتوو ، زۆرێک لە کێشە دەرونی و رۆحیەکان کۆمەڵگای لە خۆی هاڵاندووە . کە ڕۆژانە شاهیدی ناڕەزایەتی جەماوەری و نافەرمانی مەدەنی و بە تایبەت کۆتایی هێنان بە ژیان لە کوردستان و شارەکانی دیکەی سەرانسەری ئێران بین .

RELATED ARTICLES

Most Popular