کوژران و بریندار بوونی چەندین کاسبکاری کورد لە ئاکامی هێرشی هێزەکانی سوپای پاسداران

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە “١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣” لە ئاامی هێرشی هێزەکانی سوپای پاسداران بە چەکی ئار پی جی بۆ سەر شوێنی مانەوەی کاسبکاران لە ئاوایی “تاژاندەرە”ی سەر بە شنۆ ، چەندین کاسبکار کوژراون و بریندار بوون .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ کاژێر دووی نیوەشەو هێزەکانی سوپای پاسداران بە مەبەستی دەستبەسەر کردنی کۆمەڵێک لە کاسبکاران هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی مانەوەیان و پاش ئەوەیکە نەیانتوانیوە دەستبەسەریان بکەن ، بە چەکی ئار پی جی شوێنی مانەوەی ئەم کاسبکارانەیان کردووتە ئامانج و لە ئاکامدا کاسبکارێک بە ناوی "رامین مورادی" ناسراو بە رامین شکاک کوڕی غەزاڵەدین خەڵکی سەڵماس کوژراوە .

بە وتەی سەرچاوەیەک ، لە ئاکامی ئەم پێکدادانە چەندین کاسبکار بریندار بوون کە ناسنامەی یەکێکیان "سەردار عومەر زادە" پشتڕاست کراوەتەوە .
هەروەها سەرچاوەکە زیادی کرد ، هێزەکانی سوپای پاسداران تەقەیان لە ئەسپەکانی ئەم کاسبکارانە کردووە و چەندین ئەسپیان کوشتووە و بریندار کردووە .

RELATED ARTICLES

Most Popular