هانا؛ بە پێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بونەتەوە شارۆمەندێک بە ناوی “داستان ڕەسوڵ محەممەد ئاغا” خەڵکی هەرێمی کوردستان بە تەقەی هێزەکانی سپاە لە سنووری چۆمان سەر بە بانە کوژراوە.
ئەم شارۆمەندە بە مەبەستی بەشداری کردن لە رێوڕەسمو بە خاک سپاردنی "مۆتەلب سەعید پوور" چوبوە ئاوایی چۆمان کە بە تەقەی هێزەکانی سپاە لە سنووری چۆمان گیانی لە دەست داوە و شارۆمەندێک بە ناوی "رەسوڵ وەزیر" بریندار بوە.