بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ئەمڕۆ سێشەممە “٨ی رەشەمەی ١٤٠٢” کاسبکارێکی کورد بە ناوی “کاوان ئەمجەدی نیا” خێزاندار و باوکی سێ منداڵ و خەڵکی ئاوایی گوڕەشێری سەردەشت ، بە تەقەی هێزەنیزامییەکان گیانی لەدەستداوە .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ هێزەنیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی پاش ڕاوەدوونانی ئۆتۆمبێلی ئەم کاسبکارە کوردە ، لە نزیک ئاوایی "ساوان" بە تەقەی ڕاستەوخۆ ناوبراویان کوشتووە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، ناوبراو هیچ جۆرە بارێکی پێ نەبووە .
