کوژرانی کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پۆلیس لە بۆکان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : ڕۆژی پێنج شەممە “١٢ ڕەزبەری ١٤٠٣” هێزەکانی پۆلیس لە جادەی بۆکان مەهاباد بە گومانی هەڵگرتنی کالای قاچاخ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد بە ناوی “یوسف دەشتی” کردووە و ئەم شارۆمەندەیان کوشتووە .

 

بە وتەی سەرچاوەیەک ، باری ئەم کاسبکارە کوردە کارتۆنێک توتنی نێرگەلە (قلیان) بووە .

RELATED ARTICLES

Most Popular