کوژرانی ژنێکی تەمەن ٢٥ ساڵ لە لایەن باوکیەوە لە سەڵماس

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی شەممە “٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣” ژنێکی لاو بە ناوی “جانە پیرنژاد” خەڵکی ئاوایی “کۆزەڕەش”ی سەر بە سەڵماس ، بە بیانویی بەرگری لە ناموس لە لایەن باوکیەوە خنکێندراوە .

جانە پیرنژاد تەمەن ٢٥ ساڵ ، خێزاندار و دایکی دوو کچی تەمەن شەش و چوار ساڵ بوو .

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، ناوبراو لەم دواییانە لەگەڵ کەسێک بە ناوی ن. پ کە لە دانیشتوانی ئاواییەکەیان بووە ئاشنا بووە و پاش بڵاو بوونەوەی فیلم و وێنەکانی کە لە لایەن براکەیەوە بڵاو کراوەتەوە ، لە لایەن باوکیەوە کوژراوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular